یەکێتی لە کەرکووک بە نوسراوی فەرمی داوا لە حەشدی شەعبی دەکات رێگا بدەن ئەفسەرێکی یەکێتی چەک هەڵبگرێت
یەکێتی لە کەرکووک بە نوسراوی فەرمی داوا لە حەشدی شەعبی دەکات رێگای بدەن چەک هەلبگرێت.
بە پێی نوسراوێک کە دەستی دەزگای میدیای خواکوڕک کەوتووە یەکێتی داوا لە حەشدی شەعبی دەکات کە ڕێگا بدات ئەفسەرێکی ئەو حزبە چەک ھەڵبگرێت.
شایەنی باسە دوای رووداوکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ حەشدی شەعبی کەرکووکی داگیر کردووە و لەو کاتەوە رێگانادات تەنانەت لە ژمارەی دیاریکراو پاسەوان بۆ مەڵبەندی یەکێتیش دیاری بکرێت لە کەرکووک