دۆناڵد ترەمپ پشگیری تەواوی وەڵاتەکەی بۆ گەڵی فەرەنسا دووپاتکردەوە

سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ فەڕەنسا نیشاندا و رایگەیاند، “پێویستە بەپەلە هێرشی ئەو ئیسلامییە توندڕەوانە رابگیرێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەر بڵاویکردەوە، دڵیان لەگەڵ خەڵکی فەڕەنسایە و ئەمریکا لەم شەڕەدا لەگەڵ کۆنترین هاوپەیمانی خۆی دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەم دۆخەدا بمێنێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، گەنجێکی موسوڵمان لە شاری نیس لە فەڕەنسا، بە چەقۆ هێرشیکردە سەر کەنیسەیەک و دوو کەسی کوشت و ژنێکیشی سەربڕی.

Back to top button