فرۆکەکانی تورکیا ئاگربارانی چەکدارانی پەکەکە دەکەن
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی په‌كه‌كه 8 چەکداری په‌كه‌كه له‌ناو بران.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەو هەشت چەکدارە لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگیەیکانی وڵاتەکەی، کوژراون.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە چیای گارا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و هەشت چەکداری پەکەکەیان کوشتووە.