فەڕەنسا وەڵامی ئەردۆگان دەداتەوە

 

لە نێوان ئەوپەڕی ئاگادارکردنەوەی ئەمنی و بڵاوەپێکردنەوەی کارمەندانی سەربازی لەو وڵاتە، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ، جیراڵد دارمانان ڕۆژی هەینی گوتی پێشبینی هێرشی زیاتر بۆ سەر خاکی فەرەنسا دەکات ، دوای هێرشەکەی دوێنێ کە شاری نیسی گەشتیاری تووشی شۆک کرد ، دوای ئەوەی گەنجێکی تونسی سێ کەسی لە ناو کەنیسەی نۆتردام کوشت .

هەروەها جەختی کردەوە کە حکومەتی فەرەنسا بە هیچ شێوەک دژی هیچ ئاینێک نییە بەڵکو دژی ئایدۆلۆژیای توندڕەوە .

 

بە سەرنج دان لەسەر ئەو لێدوانەی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا، کە تێیدا هێرشی کردە سەر هاوتا فەرەنسییەکەی،وەزیر جەختی کردەوە کە ئەردۆغان سنووری بەزاندووە

Back to top button