سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی فەڕەنسا دەربڕی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٣٠ ئۆکتۆبەر لە تویتێکدا پشتگیری و هاوخەمی خۆی بۆ گەل و حکومەتی فەڕەنسا دەربڕی .
لەو تویتەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ویڕای ئیدانە کردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی فەڕەنسا لە شاری نیس ، هاوخەمی خۆی بۆ لە دەست دانی هاووڵاتیانی فەڕەنسی دەردەبڕێت
ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
“سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره تیرۆرستییه ده‌که‌م، که له شاری نیس له فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی کرده ئامانج و بوونه قوربانی. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و‌حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم”.