سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پەرلەمانی ئاڵمانیا بە گرینگ وەسف دەکات

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی ئاڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ ، مانەوەی هێزەکانی بۆ ماوەی ١٥ مانگی دیکە لە عێراقدا درێژ کردەوە بۆ ڕاهێنانی بواری سەربازی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ، مەسررو بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا وێڕای سوپاسی پەرلەمانتارانی ئاڵمانیا بۆ پشتگیری عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەربەرەکانی جەنگی تیرۆریزم ، بە بڕیارێکی گرینگی وەسف دەکات و پێشوازی لێ دەکات .
بڕیاری درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئاڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگی ٤٣١ پەرلەمانتار پەسند کرا