راگەیێندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

دوای ئەوەی هێزەکانی

 

دوای ئەوەی هێزەکانی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان رایانگەیاند کە لە باکوری کوردستان بۆریەکی نەوتیان کردۆتە ئامانج حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە  رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.

 

*راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە*

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.

رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/30

Back to top button