توركیا ٥۱ چەکداری داعش کوشتووە لە بۆردوومانەكەدا

خواكوڕك

پێگەی رۆیتەرزی عەرەبی بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزەكانی سوپای توركیا، بۆردوومانی چڕی پێگەی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان كردووە لە سوریا و 85 ئامانجیان پێكاوە، 51 چەكداری تیرۆرستی داعشیان كوشتووە.

لە راگەیاندراوێكی سەربازیدا كە پێگەی رۆیتەرزی عەرەبی بڵاوی كردۆتەوە تایبەت بە هێرشە سەربازیەكانی هێزی ئاسمانی توركیا لەسوریا   ڕاگەیەنرا کە لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردودا لە ئەنجامی بۆردومانی پێگەکانی داعش لە سوریا ٥۱ چەکداری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە کوژراون،

هاوکات سوپای تورکیا ڕایگەیاند لە نزیک ناوچەی باب نزیکەی ٨٥ پێگەی داعش خاپورکراون لە سەرچەم ئامانجەكانیش هێزی ئاسمانی توركیا بەسەركەوتووی گەراونەتەوە.

Back to top button