بۆ چارەی 10 نەخۆشی پەتاتە بەكاربهێنن

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە، تێكەڵ كردنی پەتاتە لەگەڵ ئاوی لیمۆو ئاوی هەنار زۆر گرنگ و كاریگەرە بۆ سەر پێست و یارمەتی گەنج بوونەوەی پێست دەدات و خاڵی تۆخ لادەبات.
ئەم چارەسەرە ئاسانە بۆ ئامادەكردن، هەریەك لە ئێمە دەتوانین لە ماڵەوە ئەم گیراوەیە ئامادە بكەین، كە سوودی سەرسامكەر بە پێست دەگەیەنێت پاشان ئەو گیراوەیەی كە ئامادەكرا پێویستە لە بەفرگردا بێت تا دەبێت بە سەهۆڵ و پاشان بەكاربهێنرێت، ڕۆژانە دوو تاكو سێ جار بەكاری بهێنن، بەمشێوەیە بەیەكجاری و بۆ هەمیشە خاڵی رەشی پێست و زیپكەو چرچبوونی پێست كۆتاییان دێ و نامێنن.

سوودەكانی پەتاتە بۆ پێست:
1. یارمەتی لابردنی پەڵەی پێست دەدات.
2. چارەسەری سوتاوی خۆر دەكات.
3. ڕێگە لە چرچبوونی پێست دەگرێت.
4. یارمەتی لابردنی ڕەشی ژێرچاوەكان دەدات.
5. ڕێگە لە ئاوسانی پێست دەگرێت.
6. بەشێوەیەكی سروشتی پێست سپی دەكاتەوە.
7. پێست بریقەدار دەكات.
8. كاریگەری دژە بەكتریای هەیە.
9. ڕێگری لە ئاوسانی ژێر چاوەكان دەگرێت.
10. خاڵی تۆخ لە پێستتدا لادەبات.

Back to top button