گروپە تیرۆرستەكەی پەكەكە شەڕی دژی كوردستان دەستپێكرد
دوای داگیركردن و شەڕ هێنانە ناو سنوری باشوری كوردستان لەگەڵ توركیا پەكەكە دەستی بۆ قوت و مووچەی خەڵكی كوردستانیش بردوو شەوی رابردوو بۆری نەوتی كوردستانی تەقاندەوە”.
بەپێی راگەیاندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان شەوی 30ی لەسەر 31ی 10ی 2020 كە راگەیاندراوەكە بڵاو كردەوە، بۆری نەوتی كوردستان تەقێنرایەوە”.
بەپێی سەرچاوە میدیایەكان پارتی كرێكاران(پەكەكە) بۆری نەوتی كوردستانیان تەقاندۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان لە قەیرانی دارایی قوڵ دایەوە، دەیەوێت لەرێگای ئەو داهاتانە (مووچەی ) خەڵكی كوردستان دابین بكات، بەڵام پەكەكە بێ رەچاو كردنی دۆخی خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی گوماناوی بۆری نەوتی كوردستانیان تەقاندەوە”.
دوای تەقاندنەوەی بۆری نەوتی كوردستان كە ئەمە بۆ دووەمین جارە پەكەكە دەست بۆ بۆری نەوتی كوردستان دەبات و دەی تەقێنێتەوە، چاودێران پێیان وایە كە هیچ رێگایەك بۆ كورد نەماوەتەوە كە ناوی پەكەكە وەك گروپێكی تیرۆرستی دژی گەلی كوردستان نەهێنێت”.
هەروەها چاودێرانی پێیان وایە ئێستاش نازانرێت پەكەكە شەری لەگەڵ توركیایە یان لەگەڵ كوردە، خێرە لەناو باكوری كوردستان بۆری نەوتی كوردستان دەتەقێنرێتەوە، بەڵام لە ناو خاكی توركیادا یەك شەڕ دژی توركیا ئەنجام نادات و تەواوی شەڕی توركیایی هێناوەتە هەرێمی كوردستان!