ھاككەرانی ئێران ھەڕەشەن بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا

هەر چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە نێوان هەڵمەتی گەورەی نێوان هەردوو حزبی ڕکابەردا، ئاژانسی ئاسایش و ژێرخانی ئابوری (CISA) ڕایگەیاند، کە ئێران لە پشت هێرشێک بووە بۆ سەر سایتەکانی حکومەتی ئەمریکا، کە هەندێکیان پەیوەندییان بە هەڵبژاردنی ئەمریکاوە هەیە، بۆ ئەوەی زانیاری لەبارەی دەنگدەرانەوە بەدەست بهێنن.

بەرپرسانی ئەمەریکاش لە درەنگانی شەوی هەینی تێبینی ئەوەیان کردووە کە هاککەرانی ئێرانی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا پەیامی هەڕەشەیان بۆ هەزاران ئەمریکی ناردبوو دەستیان بە داتای دەنگدەران گەیشتووە.

سه‌رچاوه‌ : الحدث

Back to top button