ئەو بۆریەی پەكەكە تەقاندیەوە كە تا ئێستا چاكنەكراوەتەوە كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمابنەران دەبێت
سەرچاوەیەكی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە نەوتی كوردستان وەستاوە، تا ئێستاش بۆری نەوتی كوردستان چاكنەكراوەتەوە، ئەمەش رۆژانە زیانی زیاتر لە 400هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستان دەدات كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەیە”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە تاوەكو ئێستا بۆری نەوتی كوردستان وەستاوە، كە رۆژانە زیانی 400هەزار بەرمیل نەوت بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت كە ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر ئەو بەشەمووچەیەی كە لەرێگای ئەو نەوتەدا دابین دەكرا”.
شەوی رابردوو 30 لەسەر 31ی 10 ی 2020 لە راگەیاندراوێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بۆری نەوتی کوردستان کراوەتە ئامانج و تەقێندراوەتەوە و داتریش پەكەكە لەرێگای نافەرمی بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاند”