ئارام رەسووڵ : پەكەكە بەردەوام شەڕ بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت

شەوی ڕابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رای گەیاند كە بۆڕیی نەوتی كوردستان تەقێندراوەتەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە لەم دواییانە پەكەكە بەردەوام شەڕ بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت و هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدات.

لەمبارەیەوە ئارام رەسووڵ مامەند، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ قووتی خەڵکی کوردستان و دروستکردنی ئاژاوە و پشێوییە لە ھەرێمی کوردستان.

رەسووڵ مامەند ڕوونیشی كردۆته‌وه‌: ئەو کارانەی پەکەکە گومانی زیاتری لە لای خەڵک و رای گشتی درووست كردووە، بەوەی ئەم كارانەی پەكەكە لە دژی کورد و بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات، نیشانی دەدات كە ئەم حزبە داردەستی دوژمنان بێت و بۆ مەرامی دیکە بەکاری بھێنن.

لە بەشێكی دیكەی قسه‌كانیدا باسله‌وه‌ ده‌كات، دەبێت پەکەکە ئەوە بزانێت بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەو شەڕە حکوومەتی عێراق دەبێت بیکات، پەكەكە بەهەڵەدا چووە، بەم كارانە خۆی تووشی شەڕێك دەكات كە دەرئەنجامەكەی لە بەرژەوەندیی پەكەكە نابێت، تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی كوردستان، ”لێدانە لە بەرژەوەندی و قووتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، لاوازکردنی ئابووریی ھەرێمی کوردستانە، هەوڵدانیشە بۆ دروستكردنی ئاژاوە لە هەرێمی كوردستانە. هەر ئەم كارانەش وادەكەن پەكەكە بەردەوام وەك گرووپێكی تیرۆریستی سەیر بكرێت.

Back to top button