وەزیری پەروەردە: بڕیاری پێویست لەسەر مامۆستا و قوتابییە تووشبووەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئێستە سەرجەم داتاكانی تایبەت بە مامۆستا و قوتابیانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتووتە ناردن و سبەی بڕیاری پێویست دەدرێت.

ئەمڕۆ شەممه‌ 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2020، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ بایكۆتی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە، هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری داوە دەوام ئاسایی بكرێتەوە، ئێستەیش خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە بەشێكی زۆری قوتابخانەكان دەستیان بە خوێندن كردووەتەوە.

وەزیری پەروەردە گوتی، بۆ دۆخی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاری نوێ‌، سبەی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا بەڕێوە دەچێت و تێیدا تاوتوێی دۆخی خوێندن دەكرێت و لەوێ بڕیاری پێویست دەدرێت.

باسی لەوەش كرد، پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی قوتابخانەكان، لیژنەی باڵا بڕیار دەدات كە خوێندن چۆن دەبێت.

Back to top button