بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەی دکتۆر نەجمەدین کەریم دەکات.
د. بەشێر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومنەی نوێنەرانی عێراق ، بە بۆنەی کۆچی دوایی د. نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعی کەرکوک ، پرسەو هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات
بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو نەجمەدین کەریم
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووکمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هاوڕێ و دۆستانی دەکەین.
دکتۆر نەجمەدین کەریم، پیاوێکی کوردپەروەر و تێکۆشەر و کەسایەتییەکی سیاسی دیاری کورد بوو. هیوادارین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
(إنا لله وإنا إليه راجعون)
شەممە ٢٠٢٠/١٠/٣١