سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ قوربانییەکانی بوومەلەرزەی تورکیا و یۆنان دەردەبڕێت

 

نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاخەمی خۆی بۆ لە دەستدانی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و یۆنان پرسەو سەرۆخۆشی  ئاراستەی کەس و کاری قوربانیانی ئەو رووداوە سرووشتییە دەکات .

هاوکات لە خوای  مەزن داوا کارە رۆحی ئازیزانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات  وهیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت .

 

لە بوومەلەرزەکەی ئێوارەی هەینی لە تورکیا و یۆنان ٢٥ کەس بوونە قوربانی

Back to top button