دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پەیامی هاوخەمی خۆیان بڵاو كردەوە لەو بارەیەوە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند”بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتڤان و ئەکادیمیستی ناوداری کوردستان و پارێزگارى پێشووى كهركوك، دکتۆر نەجمەدین کەریم-مان بیست.
هەروەها راشی گەیاند”نەجمەدین کەریم، لەتەمەنی خۆیدا هەمیشە بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی خەڵکی کوردستان بووە، ئەو لەتەمەنی گەنجییەوە لەکەرکوک دەستی داوەتە خەباتکردن بۆ گێڕانەوەی مافە زەوتکراوەکان، ئەو لەشۆڕِشی ئەیلول لەنزیک رابەری بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی بووەو هاوەڵی ئەویش بووە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر تا کۆچی دوایی.
لە پەیامەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەماندا هاتووە” نەجمەدین کەریم لەتاراوگە لەچالاکی و هەوڵدان بۆ بەرگری لەخەڵک نەپساوەتەوەو كۆنگرهى نیشتیمانیی کورد (كهى ئێن سى) لەئەمەریکا لەدیارترین هەوڵەکانییەتی.
پێداگیریی ئەو لەسەر بەیەکەوە بەستنەوەی کەرکوک لەگەڵ تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و بەرگریکردن و وەستانەوە لەدژی داگیرکاری، مەزنترین هەڵوێستی ئەو بوون و ناوی بەبەرزییەوە لەمێژووی نەتەوەکەی دەمێنێتەوە.
لەكۆتایشدا رایگەیاندووە”بەو بۆنە خەمناکەوە پرسهو سەرەخۆشی لەخۆمان و سەرجەم سەربەخۆییخوازان و رێبوارانی رێگهی رزگاریی کوردستان دەکەین، لهخوداى گهوره داواكارین كۆچكردوو بهبهههشتی بهرینى خۆی شاد بكات و سهبوورى و ئارامی بهههموولایهك ببهخشێت.
هەر لەو بارەیەوە سكرتێری پەرلەمانی كوردستان منی نبی قهوچی لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە”بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو (د.نجم الدین کەریم)، پارێزگاری پێشووی کەرکوکم بیست، کۆچکردوو پارێزگارێکی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر بوو، کەسایەتییەکی شۆرشگێر و سیاسی هەرێمی کوردستان بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و سەرجەم کەس و کار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سێبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات. “انا لله وانا الیه راجعون”
Post Views: 108