پەرلەمانتارێكی كوردستان بزانە چی بە عبداللەی مەلانوری دەلێت
بەهمەن كاك عەبدولڵا ئەندام پەلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوو”بە عبداللەی مەلانوری بڵێن ئەو بۆریەیی تەقێندراوەتەوە سەرچاوەی ئەو ( ٦ملیۆن دینارە ) موچەیەیە كە مانگانە تۆ بەناوی خانەنشینیەوە لەم حکومەتە وەری دەگریت و بەدوژمنیشی دەزانیت”.
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی لەوەڵامی عبداللەی مەلانوری دەشلێت”هەر کەسێك پاساو بۆ ئەو کارە قێزەونەی پەکەکە بهێنێتەوە لەوان زۆر قێزەونترە ، ئاخر ناحەقی عبداللە ناگرم چونکە وەک هاوڕێ پەرلەمانتارەکانی تری لەبغداد شەو رۆژ خەریکی برینی قوتی خەلکی کوردستانن و لەکوردستانیش شین بۆ بێ موچەیی دەکەن”.
هەروەها دەشلێت”جەنابیشی پشتگیری پەکەکە دەکات بۆ تەقاندنەوەی بۆری نەوت و لیرەش شین بۆ موچە خۆر دەکات بەڕاستی ئەو پەندە کوردیە هەر لەسەر ئیوە هاتوە ؛( ئێوە شەریکی دز و رەفیقی قافڵەن ، بەرامبەر دوژمن ڕێوین وەک پەکەکە و بەرامبەر کوردیش شێرن ) گەر من وەک تۆ دژی حکومەتی هەرێم بم و بەدز و دوژمنی کوردی بناسینم ، مانگانە چاوەریی خانەنشینیەکەشی ناکەم ، ئیوە گیرفان پڕ جگە لەزەرەر هیچتان بۆ موچە خۆری کوردستان نیە”.