ماکرۆن ، هیچ بەربەستێک ساردم ناکاتەوە لە پشتگیری ئازادی

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ، ئیمانۆئێل ماکرۆن گووتی باش لە هەستی موسوڵمانان تێدەگەم و دەزانم کاریکاتۆری محەممەد تووشی شۆکی کردوون ، بەڵام ئەوە نابێتە هۆکار،  ڕێگر بم لە ئازادی ڕادەربڕینی گەلەکەم .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی فەڕەنسا وێڕای ئەوەی گوتی لە هەستی موسوڵمانان تێدەگەم گوتیشی رێگا بە توند و تیژی نادەیین و بە هەموو توانایەک لە دژی دەوەستینەوە .

ماکرۆن لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات دڵنیاشم موسوڵمانان لەمن تێنەگەیشتوون بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەوە ئەرکی منە ماف و ئازادی و ئاسایشی وڵاتەکەم بپارێزم و شێلگیرم لە سەر ڕێگەری لە توند و تیژی موسوڵمانان

Back to top button