ترەمپ و شا عەبدولڵای دووەمی مەلیكی ئەردەن كۆدەبنەوە
خواكوڕك
ئەمرۆ پێنج شەممە 2ی 2ی 2017 لە دوای دەست بەکاربونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، بۆ یەكەم جار ترەمپ چاوی دەكەوێت بە شا عەبدولڵای دووەمی مەلیكی ئەردەن”.
بریارە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ئەمرۆ لە لە ئەمریكا چاوی بكەوێت بە شای عەبدولڵایی دووەمی مەلیكی ئەردەنلە واشنتۆن،باس لەدواین پێشهاتەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بكرێت، وابریارە شای ئەردەن گفتوگۆی تایبەتی سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەیی ئەمریكا بۆ قودس بكەن.
ڕۆژنامەی نێۆرک تایمز ئاماژەی بەوەدا دیدارەکەی مەلیکی ئەردەن و ترەمپ بۆ پاراستنی هاوپەیمانێتی دولایەنەی ئەمریکا و ئەردەنە،ئەردەن یەکێکە لە هاوپەیمانە دیارەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەو بڕیاریشە لە دیداری ترەمپ و شای ئەردەن گفتوگۆی تایبەت سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و بارودۆخی عێراق و سوریا بکرێت”.