سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو رایده‌كه‌یه‌نێت، یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت بنه‌مای په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی جێ به‌جێ بكه‌ن و ئێمه‌ش بە هەنگاوێكی باشمان زانی، ده‌شڵێت، له‌ سلێمانی كێشە بۆ یەكێتی دروست بێت واتا كێشە بۆ حكومەت و هەرێمی كوردستان دروست دەبێت.

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەریی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، بەشێك لەوەی لە نێوان یەكێتی و پارتی گوزەراوە ئاگادارین، بەشێوەی جیاجیا نوێنەری هەردوولا سەردانیان كردووین، باسی بەشێك لە نێوەڕۆكی دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەردوولایان كردووە. لەسەر زۆر بابەتی سەرەكیی لێكتێگەیشتنی باش دروستبووە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە و كاراكردنەوەی پەرلەمان.

هادی عه‌لی میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ رووداو ده‌ڵێت، ئەوەی سەرجەم لایەنەكان لە سەری كۆكن پەیامەكەی كاك مەسعود بارزانییە، لە پاڵ ئەمەدا دەبێ‌ چارەسەری قەیرانی دارایی بكرێت و سیستەمی پاشەكەوتی مووچە هەڵبوەشێتەوە.

له‌باره‌ی په‌یوه‌نیه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو پێیوایه‌، ئەگەر پارتی و یەكێتی رێبكەون و گۆڕان پەراوێز بخەن، ئەواكێشە لە دەڤەری سلێمانی بەردەوام دەبێت، كە كێشە بۆ یەكێتی دروست بێت، مانای وایە كێشە بۆ حكومەت و هەرێمی كوردستان دروست دەبێت.

Back to top button