ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سایتێك به‌ ناوی دره‌و میدیا هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە. باره‌گای بارزانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واله‌كه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

ده‌قی روونكردنه‌وه‌یه‌ك لە بارەگای بارزانییەوە

 

سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە.
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە، بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020
Back to top button