پۆلیسی فیدرالی كه‌ركووك و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێل و شوێنانه ده‌گرن كه بۆ هاوخه‌می وێنه‌ی پارێزگاری كه‌ركووكیان هه‌ڵواسیووه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك و سه‌ركرده‌ی سیاسی كوردستان كۆچی دوای كرد، رووداوه‌كه كاریگه‌ری گه‌روه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌وته‌وه‌و هاووڵاتیان به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك له‌سه‌ر شوێنی كاره‌كانیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان رێز له ماندوو بوونی ئه‌و سه‌ركرده‌یه بگرن، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێگریان لێكراوه.
له پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك کاتژمێر (08:00)ی ئەمشەو 2020/10/31 له (فولکەی ئیخوان) له گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکووک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک دەستیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لاندگرۆز مۆنیکا) بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکەی وەکو دەربڕینی هاوخەمی وێنەی کۆچکردوو دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابوو.
ئه‌م دژایه‌تیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی كه‌ركووك به هۆی ئه‌وه‌یه كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاڵای كوردستانی له سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك و سه‌رجه‌م باره‌گا حكومیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له ته‌ك ئاڵای عێراق هه‌ڵكرد.