داعش فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر فه‌ره‌نسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ركرد
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند رووداوێكی هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسی له لایه‌ن توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كانی روویدا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی مامۆستایه‌كی فه‌ره‌نسی ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند كه پشتگیری له دروستكردنی كاریكاتێر و هه‌ڵواسینی دژ به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د(د.خ) دروست بكات، داعش فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر فه‌ره‌نسا و بهرژهوهندسهكانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی له هه‌واڵیكدا ئاشكرای كردووه كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر وته‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رێكخراوی تیرۆریستی داعش داوایكردووه هێرش بكڕیته سه‌ر فه‌ره‌نسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌جیهان ئه‌ویش وه‌ك وڵامێك بۆ بێرێزییهكانی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر ئایین و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.
راگهیهنداروهكهی داعش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌مه‌ی بیست و نۆی ئۆكتۆبه‌ر، توندڕەوێکی بەرەگەز تونسی، لە شاری نیسی فەرەنسا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر کەنیسەیەک و سێ هاووڵاتیی مەدەنی کوشت، تا ئێستاش هیچ گرووپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هه‌رچه‌نده داعش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری نیس نه‌كردووه، به‌ڵام هێرشكردنه‌سه‌ر فه‌ره‌نسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به تاكه رێگه‌ی ناچاركردنی ئه‌و وڵاته بۆ كۆتاییهێنان وروژاندنی موسوڵمانان داده‌نێت.