كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یامێكی هاوخه‌كی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای نه‌جمه‌دین كه‌ریم راگه‌یاند

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه‌سایه‌تی سیاسی و پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: “كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دار و پزیشكیی نه‌شته‌رگه‌ری نیشتمانی كورد، نه‌جمه‌دین كه‌ریم راده‌گه‌یه‌نێت”.
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا كه به زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی، كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته، “به‌قووڵترین سۆز هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، هاورێكانی، گه‌لی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نین”.