كه‌شناسی هەرێم له‌باره‌ى بارانبارین و دابه‌زینى پله‌ى گه‌رما سەرجەم هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: سبه‌ى دووشه‌ممه كاریگه‌ریی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆى لاوازى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان درێژ ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ى ئه‌م كاریگه‌رییه، ئاسمانى به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، به تایبه‌تى سنوورى پارێزگاى دهۆك، واته ناوچه شاخاوییه‌كانى و به‌شێك له سنوورى ناوچه شاخاوییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر.
كه‌شناسی هه‌رێم باسى له‌وه‌ش كردووه، له كاته‌كانى ئێواره‌دا بارانبارینى پچڕپچڕ ده‌بێت، ئاسمانى سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك تا ڕاده‌یه‌ك نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.