ئاژانسێکی ڕوسی:ترەمپ خواستی هاوکاری لەگەڵ ڕوسیا دەکات

خواكوڕك
ئاژانسێکی هەواڵی ڕوسیا نزیک لە وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕوسیا هەست بەوە دەکات کە ترەمپ خوازیاری هاوکاری و کاری پێکەوەییە لەگەڵ ڕوسیا،ئەوەشیان لە ئەنجامی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان ترەمپ و پۆتن دەرک پێكردووە.

جورجی بورسنیکۆف سەرۆکی ئیدارەی ئەمریکای باکور لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بۆ ئاژانسە ڕوسیەکە دەڵێت (دەتوانین هەست بە خواستی ئەمریکا بکەین لە ڕوی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و ئەو خواستی پەیوەندیەش ڕواڵەتێکی ئابوریانەی پێوە دیارە).

شایانی باسە لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لێدوان و وتارەكانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەئاراستەی دۆستایەتی بوو لەگەڵ رووسیا ئەمەش بەدەیان تۆمەتی بۆ ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان دروست كرد، تا كار گەیشتە ئەوەی رێكخراوی هەواڵگری سی ئای ئەی روسیا بەدەستێوەردانی هەڵبژاردنی ئەمریكا تۆمەتبار بكات.

Back to top button