ئەمڕۆ، بڕیار لەسەر خوێندنى ئەمساڵ دەدرێت
بڕیارە پاش کەمێکی تر وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر خوێندنی ئەمساڵ دەدەن.
ئەمرۆ یەکشەمە کاتژمێر (١١:٠٠) کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا بەئامادەبونی پارێزگارەکان بەڕێوە دەچێت.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی تەندروستی بە دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) راگەیاند: کۆبونەوەکە تایبەتە بەبڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ناوناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.