هێرشکارێک لە کەنەدا بە “چەقۆ” دوو هاوڵاتی کوشت

لە هەرێمى کیوبیکى کەنەدا کەسێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتییان و حەوت کەس دەکاتە قوربانى.

پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کەسێک کە جلی سەربازی لەبەربووە لە شاری کویبیکی ئەو وڵاتە “بەچەقۆ” هێرشیکردوەتە سەر ژمارەیەک خەڵک و بەگوێرەی زانیارییەکان لەو هێرشەدا دوو هاوڵاتی کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسى کەنەدییەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵى دەستى پێکردوە.

هاوکات ئێوارەى دوێنێ شەممە، لەشارى لیۆنى فەرەنساش، هێرشکارێک قەشەیەکى کرد بە ئامانج و بەسەختى لەرێگەى گولـلەوە بریندارى کرد و تائێستاش ئەنجامدەرى هێرشەکە دەستگیرنەکراوە.

Back to top button