دەستەی دەستپاکی: 11 ملیار و 121 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیی هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، زیاتر له 11 ملیار و 121 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى گشتی گه‌ڕێندرایه‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایكردووه، له دوای به‌دواداچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به قه‌رزی كۆمپانیاكان بڕی 11 ملیار و 121 ملیۆن دینار و 991 هه‌زار و 800 دینار گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه دوای ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 رایگه‌یاند: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە مادەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوه‌بەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی 350 ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.