وەزارەتى خوێندنى باڵا : (100%) ـى پێشکەشکاران بۆ ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنیت؛ یەکەمجارە لە مێژوى خوێندنى باڵا زۆرترین پێشکەشکار و دەرچوى (12)ى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێت. دەشڵێت: (100%)ى پێشکەشکارانى ئەمساڵ وەردەگیرێن
ئەمڕۆ یەکشەممه ١ی ١١ی ٢٠٢٠، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجامى زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان رایگەیاند.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەوە خرایەرو کە ئەمساڵ پلانیان داناوە بۆ وەرگرتنى (56) هەزار و (804) پێشکەشکارى (12)ى ئامادەى لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
ئەوەش خرایەڕو، لە دەرچوانى ئەمساڵ (47) هەزار و (178) پێشکەشکار واتا بەرێژەى (87%)ى دەرچوانى ئەمساڵ وەرگیراون و تەنها حەوت هەزار و (118) پێشکەشکار وەرنەگیراون، زاتا بەرێژەى (13%).