راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لە ئەمڕۆ وە بە فەرمی هۆشداری دەدەینە ئێران

خواكوڕك

دوای ئەوەی ئێران موشەكێكی جۆری بالستیكی تاقیكردەوەو رایگەیاند كە بەردەوام دەبێت لە پیتەپێدانی ئەم جۆرە موشەكانە, ئەمریكا تاقیكردنەوەی ئەم موشەكەی لە لایەن ئێران بە مەترسی زانی وێڕای ئیدانەكردنی هۆشداری توند دەداتە ئێران.
مایكل فلین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لەبارەی تاقیكردنەوە موشەكییەكانی ئێران هۆشداری توندی دایە ئەو وڵاتە و وێڕای ئیدانەكردنی تاوقیكردنەوە موشەكییەكان، هەروەها ئەو كردەوانەی ئێران بە مەترسی بۆ سەر ئەمەریكا و وڵاتە هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە وەسف دەكات .
راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند:” تاقیكردنەوە موشەكییەكانی ئێرانی بە پێشێلكردنی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەسف كرد و هۆشداری توندی دایە تاران, هەروەها دەشڵێت, ئیدارەی پێشووی ئەمەریكا لە گرتنەبەری كاردانەوەی گونجاو بەرامبەر كردەوە زیانبەخشەكانی ئێران بێ توانا بووـ بەڵام لە ئەمرۆوە بە فەرمی هۆشداری دەدەینە ئێران

Back to top button