شه‌ری ڤێتنام و شه‌ری شه‌نگال یه‌ك په‌یام و یه‌ك هه‌ڵوێست
رێكه‌وتنی شه‌نگال لە نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه به‌پشتیوانی (unوئه‌مریكا) واژوو كرا وه بهنێوهندگیریهكی نێو ده‌وڵه‌تیدا كه‌وته بواری جێ به‌جێكردن، ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه كه لێكتێگه‌یشتنێكی یاساییه هه‌ڵبه‌ته به‌م له قاڵب دانه یاساییه به‌ئیران و حه‌شدی شیعی و Pkk هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، چوونكه به‌رجه‌سته‌كراوه وه‌كو میكانیزمێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شه‌نگال به راچاو كردنی ئه‌و راستیه‌ی كه‌وا شه‌نگال ته‌نها بۆ شنگالیەكانە. ئه‌گه‌ر چی لهههڵو مه‌رجی هه‌ره‌شه‌ی په‌كه‌كه و موئامهراتی ئیقلیمی به‌ستراوه ! به‌ڵام كه ئاراسته‌ی ئیراده‌ی سیاسی روئیای باشوری كوردستان شه‌فاف له دا مهزاندنه. هه‌رگیز شیمانه‌یی واتا ئیستیفزاز كردنی ئه‌م گروپانه هیچ له‌واقیع ناگۆرێت، بۆیه له‌م دۆخه‌دا قسه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن بۆ هێزی ئیراده گه‌رایی ده‌سته به‌جێیه ! به‌و پێیه‌ی كه‌وا هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ له‌ناو بردنی ئه‌زموونی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و به‌ئامانجی بنده‌سته‌یی و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی بۆ دۆخی ساڵی حه‌فتاكان، به‌رازی بوون به‌مافی ئۆتۆنۆمی، واتا حوكمی زاتی به‌سه‌رچوو . ئه‌وه‌ی روونه ئه‌م تێروانیینه دژه ئه‌زموون گه‌یاندنی پێگه‌ی هه‌رێمی باشوری كوردستانە، لهههڵومهرجێكی ناسكدا و دژی ئه‌زموونی سیاسی و سه‌ربه‌خۆی كوردستانن و له‌م ئاڵنكاریانهدا پرسیارێك ده‌هێنێته ئاراوه و خۆی ده‌ووروژێنێ ! سه‌باره‌ت بهههڵۆێستی بهرههڵستكاریان.
لێره‌دا ده‌پرسین ؟ئه‌گه‌ر سه‌رانی په‌كه‌كه بروایان به‌سه‌ربه‌خۆیی به‌شی باشووری كوردستانه ! بۆ ئارامی له‌م به‌شه تێك ده‌ده‌ن؟ راستیەكان بهئاوژوو به‌جێدێڵن و خه‌باتی پارتیزانیان ناگۆازنهوه بۆ به‌ره‌كانی دووژمن لەناو خاكی توركیا بۆ سنوری كوردستانی باكور بۆ شاره كوردیەكانی به‌شی توركیا له‌شرناخ ,دیاربه‌كر,ماردین هتد).
لێره‌دا وهلهشهن وكه‌وكردنی باسه‌كه‌مان لهبهراووردكاری له تێرمی سیاسه‌تدا ده‌كرێ بگه‌رێنه‌وه بۆ خۆێندنه‌وه‌ی مێژووی گه‌لان وه‌كو بابه‌تێكی شرۆفهكاری له‌گه‌یاندنی ئهزموونگهیاندن و هاوبه‌شی له‌گه‌یاندنی په‌یامی لێك چوونی ده‌رهاوێشته‌كان بۆ به‌شی باشوور به‌نموونه ! له‌م هاوچهشنیهته ئاماژه به شه‌ری ناوه‌خۆیی هه‌ردوو پارچه‌یی باشور و باكوری ڤێتنام بهێنیینه ئاراوه لهوێنابوونی پێشهاته‌و ده‌رهاوێشته‌كانی.
كه به‌شی باكووری ڤێتنام به‌رهه‌ڵستكار بوو وه ئه‌م جه‌مسه‌ره به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا له‌جه‌نگدا بوو دژی ڤێتنامی باشور، ئه‌م تێكههڵكێشهیه له هاوسهنگاندنی هێز بووه، هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری دوو جه‌مسه‌ریی ناوه‌خۆیی ڤێتنامیەكان ئه‌و جه‌نگه له‌مێژووی سیاسی ناسراوه (به جه‌نگی هیندۆ صینی )وهلهڤێتنام (به‌شه‌ری به‌ره‌نگاری ئه‌مریكا ) له‌م شه‌ره‌دا ئه‌مریكا ,كۆریای باشوور ,تایله‌ند ,ئوستورالیا راسته‌و خۆ سه‌پۆرتی به‌ره‌ی ڤێتنامی باشوریان ده‌كرد دژی ڤێتنامی باكور كه‌ئه‌و به‌ره‌یه چین و ,روسیا‌و ,ته‌وژمی شیوعیكان پاڵپشتی بوون له‌ناوچه‌كانی لاوس ,ڤێتنام ,كه‌مبۆدیا، وه له‌و هەڵومهرجهدا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان رۆڵی شه‌ری به‌وه‌كاله‌تیان ده‌گێرا، به‌لام له‌كۆتاییدا به نشوستیی شكایه‌وه له‌نێوان ساڵی ١٩٥٥تا ساڵی ١٩٧٥، وڵاتی ڤێتنام له شه‌رێكی ئه‌قلیمی و ناوه‌خۆیی له‌خاكه‌كه‌ی به‌رپا كرا، به‌لام دواجار به‌ناچاری ئه‌مریكا پاشه كشه‌ی كرد مل كه‌چی ئیراده‌ی ده‌ولی بوو به‌هه‌مان شێوه شه‌نگال كه خاكێكی كوردیه وه ناوچه‌یه‌كی كوردیه پاش دانوستان نێوه‌ند گیریەكان حكومه‌تی عیراق ناچار كرا مل كه‌چی ئیراده‌ی ده‌ولی بێ بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان و گهرانهوری شه‌رعیه‌تی یاسای بۆ ناوچه‌كه كهلهژێر ركێڤی داگیر كاری وپاوانخوازیه.
ئه‌مرۆ ئه‌م به‌ڵگانه پیویستی به‌هیچ جۆره ته‌ئویلێك نییه كه‌چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال به‌هۆی سرینه‌وه‌ی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌وە ده‌ناڵێنن وهبههۆی شه‌ری داعشه‌وه خاكی خۆیان به‌جێهێشتوه ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانن له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شنگالیەكان كه نازحین له‌شارو شارۆچكه‌كان له‌م هه‌ڵومه‌رجه‌دا ئه‌وه‌ی سروشتییه گه‌رانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان بهپاڵپشتیەكی نێودەوڵەتی، ئه‌مرۆ كەشەكە له‌باره بۆ هاوێشتنی ئه‌م هه‌نگاوه سازشكاریه، بێ گومان گرێ دراوی مه‌رامێكی سیاسییه نه‌ته‌وایه‌تییه به‌پله‌ی یه‌كه‌م و گه‌رانه‌وه‌ی سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی بۆ ناوچه‌كه وهگهرانهوهی شه‌نگاڵ بۆ شه‌نگالین كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئامانجی سه‌قامگیری له‌پشته، بۆیه سه‌رانی په‌كه‌كه ی لهشێمانهیی و ئیستیفزاكردن به‌جێ هێشتوه.
ئه‌گه‌ر دوێنێ ئه‌مریكا له باكوری ڤێتنام شكستی هێنا، ئه‌وه ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیم به پاڵپشتی په‌كه‌كه له باشوری هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی هه‌مان شكست دەبنەوە، چوونكه سه‌ركردایه‌تی كوردی به حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی پلانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێته ئامانج و به‌ره‌و كوردستانێكی ئازادە.
شەنگە هاوار كاكەیی
ماسته‌ر له‌یاسای گشتی
زانكۆی حیكمه به‌یروت