سەرۆک بارزانی پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا دەردەبڕێت
سەرۆک بارزانی لە پرووسکەیەکی هاوخەمیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەرو شاعیری نشتیمانپەروەر جەلال مەلەکشا پرسەی خۆی ئاراستەی ئەندامانی بنەماڵە و سەرجەم گەلی کورد دەکات
دهقی پرسهنامهكهی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد جەلالی مەلەکشام پێ گەییشت.
جەلالی مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
1ی تشرینی دووەمی 2020