هەڵمەتی پشکنینی تونێلەکانی داعش لە سنووری مەخموور دەستیپێکرد
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای هاوپەیمانان لە سنووری مەخموور دەستکرا بە پشکنینی هەموو ئەو شوێن و تونێلانەی گوماندەکرا پاشماوەکانی داعش خۆیان تێدا حەشار دابێت .
لە مبارەوە سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخمووری پێشمەرگە لە لێدوانێکی میدیاییدا ڕایدەگەیەنێت ئەو هەڵمەتە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی جموجووڵەکانی داعش دەستی پێکردووە لە چیای قەرەچۆغ کە هەڵکەوتووە لە میحوەری 6 ی مەخموور .
ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن هێزی تایبەتی کۆماندۆی پێشمەرگەو ئەو سەرپەرشیارانەوە بەرێوە دەچێت لە هێزی هاوپەیمانان کە ڕاهێنانیان بە پێشمەرگەکان کردووە .
بە پێی قسەکانی سیروان بارزانی ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بەردەوام دەبێت