ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر روو لە بەرزبوونەوەیە
زیاتر لە 700 پاشلەرزە لە دوای بوومەلەرزەی سەرەکی روویانداوە
سەنتەری بەرێوەبردن و چاودێری رووداوە نەخوازراوەکانی تورکیا ، لە نوێتری ئاماری خۆیدا باس لە گیانی لە دەستدانی 53 و کەس و برینداری بوونی 900 کەسی دیکە دەکات بە هۆی بوومەلەرزەکەی ئیزمیرەوە
هاوکات بە پێی هەواڵی ئانادۆڵ لە زمان سەنتەری بەرێوەبردن و چاودێری رووداوە نەخوازراوەکان ئاشکرای دەکات لە دوای روودانی بوومەلەرزەکە تا بەرەبەیانی ئەوڕۆ 786 پاشلەرزە روویانداوە و 40 پاسلەرزەش لە سەرۆی 4 پلەی ریختەر بوون .
بوومەلەرزەکەی ئیزمیر رۆژی هەینی ڕابردوو بە گوڕی 6.6 پلە روویداو شارۆچەکەی سەفەر یحیسار ناوەندی بوومەلەرزەکە دیاری کرا و تا ئێستاش چاوەڕوان دەکرێت ئاماری گیانلە دەستدانەکان بچێتە سەرەوە چونکە بەشێک لە هاووڵاتیان ئێستاش لە ژێر داروپەردووی داڕمانەکان دان