خراپترین پەیوەندی تەلەفۆنی ترەمپ

خواكوڕك
لەگەڵ دەستبەكار بوونی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە ماوەی دوو هەفتەی سەرۆكایەتی دۆنالد ترەمپ چاوی بە چەند سەرۆكێكی وڵاتان كەوتووە هاوكات پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەركردەیەكی جیهانی ئەنجامداوە, دواهەمین پەیوەندی تەلفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ئوسترالیا بووە.
پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی دۆناڵد ترەمپ كە ئەمڕۆ ئەنجامدرا لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا بڕیار بوو كاتژمێرێك بەردەوام بێت, بەڵام بە هۆی جیاوازی زۆر لە بیرو بۆچوونەكانی هەردوو سەرۆك لەسەر گرفتی كۆچبەران پەیوەندەیكە تەنها بۆ ماوەی ۲٥ خولەك بەردەوام بوو.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكیش رایدەگەیێنێت, كە ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی نێوان ترەمپ و مالكۆلم تورنبۆڵ خراپترین پەیوەندی تەلەفۆنی ترەمپ بووە لەوەتەی بۆتە سەرۆكی ئەمریكا، هاوكات ڕۆژنامەكە نوسیویەتی سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ویستویەتی دەربارەی ڕەوشی سوریاو چەند پرسێكی تر قسە بكات, بەڵام ترەمپ كۆتایی بە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە هێناوە.

Back to top button