لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خوێندن له ناوهندهكانی خوێندنی بنهرهتی و ئامادهی رادهگیرێت
دوای ئهوهی ئهمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبارەی ناوەندەكانی خوێندنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، چەند بڕیارێکی دەرکرد و لهو بارهیهوه راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوه.
لێژنهی باڵای رووبهروو بوونهوی كۆرۆنا له راگهیێندراوێكدا رایگهیاندووه كه ئهمڕۆ بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و بەرپرسی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە.
ههروهها له راگهیێندراوكهدا هاتووه هەر یەک لە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئالان حهمە سعید وەزیری پەروەردە و ئارام محمد قادر وەزیری خوێندینی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاپۆرتی خۆیان دەربارەی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، مامۆستایان، قوتابیان و خوێندكاران، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەر لەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەكرێت.
- قۆناغی 12 ئامادەیی دەتوانن تا کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی “نائیلزامی” سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەربگرن.
- قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن.
- .سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت، وسەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.
- ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێوست نیە و ژمارەی قوتابی وخۆیندکارانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.
- دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.
- دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە تا رۆژی (2020/12/1) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.
- بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.
- لە زانكۆ وپەیمانگەکان بۆ بەشە زانستییەکان وکۆمەڵەی پزیشکی، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە) تا رۆژی (2020/12/1) وەك خۆی بەردەوام دەبێت.
- لە زانكۆ وپەیمانگاکان بۆ بەشە مرۆڤایەتییەکان لە خوێندنی ئاوێتە ڕێژەی هەرەزۆری بە ئەلکترۆنی دەبێت و ئەو بەشە زانستییانەی كه پێویستیان بە تاقیگە هەیە، تا رۆژی (2020/12/1) خوێندنیان لە نێو كامپەس دەبێت.
- راسپاردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان وپەرستگاکان -مزگەوت وکلێساکان- وپابەندکردنیان بە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
- دووپاتکردنەوەی جێبەجێکردنی گشت بڕگەکانی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (52) لە (2020/10/24).
ئەم بڕیارانە تا ڕۆژی (2020/12/1) کاری پێدەکرێت.
لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتووێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.
لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
2020/11/1