نێچیرڤان بارزانی بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردەوە
به بۆنه‌ی كۆچی دوای جەلال مەلەكشا، شاعیری ناوداری كورد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی راگه‌یاند.
له پرسه نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه : “سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر”.
دەقی پرسەنامەكە:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد جەلالی مەلەکشام بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر.
له خوای مه‌زن داواکارم گیانی بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان