ئه‌رمینیا دان پێدانانی چه‌كدارێكی دیلی بڵاوكرده‌وه كه سه‌ر به میلیشاكانی سوریایه و له قه‌ره‌باغ ده‌ستگیركراوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/11/7BEE691B-F6EE-466E-A356-B89429BFCA86.jpeg)
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی ئه‌رمینیا وڵاتی ئازه‌ربایجانی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه له رێگای توركیاوه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی میلیشا توندڕه‌وه‌كانی له سنوره‌كانی سوریاوه گواستۆته‌وه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕی نێوان ئازاره‌بایجان و ئه‌رمه‌نیا له قه‌ره‌باغ ئه‌مڕۆ به فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا دان پێدانانی یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی سوریای بڵاوكرده‌وه كه له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كان به‌دیلگیراوه.
كه‌نالی رووسیا الیومی رووسی ڤیدیۆی دان پێدانانی ئه‌و چه‌كداره‌یان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه،ێت كه چه‌كداره دیله‌كه ، ناوی “یوسف عابد حجی”ە وخەڵكی گوندی زیادیەیە لە گوندەكانی جسر شغور لە پارێزگای ئیدلب لە باكووری رۆژئاوای سووریا. لە دایكبووی ساڵی 1988 و خێزاندارە و 5 مناڵی ھەیە.
لە ڤیدیوكەدا چه‌كداره دیلە رایدەگەیەنێت، ئەو ھاتووەتە قەرەباخ بۆ شەڕكردن دژ بە كافران و بڕیار بوو مووچەیەكی دوو ھەزار دۆلار وەرگرێت و 100 دۆلاریش وەك پاداشت وەرگرێت لەبڕی سەربڕینی ھەر “كافرێك”.
پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا، دانپێدانێكی تۆماركراوی كەسێكی دیكەی بڵاوكردەوە و گوتی: چەكدارێكی سوورییە و بۆ بەشداریكردن لە شەڕدا لە تەك ئازەربایجان ھێنراوەتە قەرەباخ.
پێشتر ھەردوو لا یەنی ئەرمەنی و ئازەربایجانی لە قەرەباخ یەكتریان تۆمەتباركرد بە بەكارھێنانی چەكدارانی بیانی لە میانی ئەم خولەی ئێستای شەڕدا لە ناوچەی قەرەباخ.
سەرچاوە: “رووسیا الیوم”
https://www.youtube.com/watch?v=uFc3uYYb9bQ&feature=emb_title