گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵبجه‌: له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا هه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كان توانای وه‌رگرتنی یه‌ك نه‌خۆشی ترمان نیه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشوبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێكی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشایه‌وه‌، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یێنێت كه‌ له‌ ئێستادا دوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ شوێن نیه‌ كه‌سی تر وه‌ربگرێت.

د. شاناز نەقشبەندی گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگه‌یاندووه‌ بە داخەوە ھەردوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگای ھەڵەبجە پڕبوون و توانای وەرگرتنی ھیچ نەخۆشێکی نوێ نەماوە. قاوشەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و باری تەندرووستی سەرجەم نەخۆشەکان ناجێگیرە و سەرجەمییان لە ژێر ئۆکسجین و چاودێری وردی پزیشک دان.

هه‌روه‌ها گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە راشیگه‌یاندووه‌كه‌ لە ئێستادا توانای کەرتی تەندروستی سنوردارە و بە ھیچ شێوەیەک توانای کردنەوەی قاوشی زیاترمان نیە بەھۆی کێشەی کەمی پزیشک و کارمەندی تەندرووستی و پێداویستی پزیشکی و دەرمان و چارەسەرەکان. داواکارین لە ھاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن و ھاوکارمان بن لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە. بە تایبەتی بەستنی ماسک و دوور کەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لەکۆی گشتی 5729 پشکنین له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 2529 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و 2301 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراوە و به‌ داخه‌وه 91 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان هه‌بووه‌, لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زیاد لە 50 حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر بەرزترە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو.

Back to top button