لە بەسرە خۆپیشاندان دەستی پێکردەوەو گرژی لێکەوتەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری بەسرەی باشوری عێراق، پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بوو.
چالاکوانان تەئکیدیان کردەوە ، درەنگانی شەو پۆلیسی ئاژاوەگێڕی عێراق لەمەیدانی ئەلمەسرین – ی ناوەندی بەسرە چادریان لابرد و ئەو ڕێگایەیان کردەوە کە بەرەو بینای پارێزگاکە دەبرێن .

ڕۆژی شەممەش فەرمانداری ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ، کردنەوەی مەیدانی تەحریر و پردی ئەلجومهوریەی ناوەڕاستی بەغدای ڕاگەیاند پاش ئەوەی زیاتر لە ساڵێک بوو لە دوای ناڕەزاییە جەماوەرییەکان داخران .

Back to top button