ته‌نها ئه‌مساڵ به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی سوپای پاسداران 58 كۆلبه‌ر كوژراون و 148ی دیكه‌ش بریندار بوونه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوو به به‌رده‌وامی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران، كۆلبه‌ر و كاسبكارانی كورد له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان ده‌كوژرێن و بریندار ده‌كرێت، به پێی راپۆرتێك كه تایبه‌ته به پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ته‌نها ئه‌مساڵ 58 به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژراون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاندووه لە مانگی رابردوودا شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون و 11 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە 58 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و 148 کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.
بەشێکی تری راپۆرتی ئەو رێکخراوەیە تەرخان کراوە بۆ پرسی گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و لەو رووەوە ئاماژە بەوەکراوە، کە لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا 27 چالاکوانی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەرکراون و به‌وه‌ش لەسەرەتای ئەمسالەوە 217 چالاکوانی کورد لەلایەن هیزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە راپێچی گرتووخانە کراون.
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌له‌یه راشیگه‌یاندووه كه راشیگه‌یاندووه، لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا شەش هاوڵاتی کورد بەتۆمەتی جیاجیا لە سێدارەدراون و بەوەش ژمارەی ئەو کوردانەی لەسەرەتای ئەمسالەوە سزای مەرگیان بەسەردا جێبەجێکراوە، گەیشتوەتە 37 کەس.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان باسی له‌وه‌شكردوه، کە مانگی رابردوو سێ پیاو و ژنێک کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە و بەوەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە 58 کەس لە رۆژهەلاتی کوردستان خۆیان کوشتووە، کە هۆکاری بەشێکیان هەژاری و بێكاریی بووە.