دوو كەس مۆز زۆر بخۆن
توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن توێژەرانی زانكۆی ئەمستەردامی هۆڵەنداوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە كە خواردنی مۆز یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری كێشەكانی گەدەو ئاسانكردنی هەرسكردن.
(دکتۆر باری كامبل) لێپرسراوی توێژینەوەكە رایگەیاندووە، ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخات چەندەها خۆراكی جیاواز هەن، كە كاریگەری بەهێزیان هەیە بۆ جوڵاندنی ئەو بەكتریایانەی كە كاری هەرس ئاسان دەكەن، سەرەڕای ئەوەی كە زاندراوە مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و مەوادی كانزایی، بەڵام تاكو ئێستا نەتوانراوە وەكو دەرمان و وەكو پێویست بۆ ئەوەی سودی لێببیندرێت بەكاربێت، بۆ ئەوەی بەرگرییەكی سروشتی بۆ جەستە دروست ببێت دژی هەوكردن و هەرسكردن.
لەگەڵ ئەو هەموو سووودەی لە ئەنجامی توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، لەهەمان كاتدا هێما بۆ ئەوە كراوە مۆز سێ جۆر شەكری تێدایە، ئەوانیش (سكروزو شەكری میوەو كلوكۆز) ن، كە بوونی ئەو شەكرانە لە مۆزدا بەرگرییەكی بەهێزو گەورەو جێگیرو خێراو بەهێز دروست دەكەن، لەهەمان كاتدا مۆز ڕێژەیەكی زۆر بەرز مادەی ئاسنی تێدایە، كە دەبێتە هۆی پارێزگاریكردن لە هۆمۆگڵۆبینی خوێن، هاوكات خواردنی مۆز یارمەتیمان دەدات بۆ چارەسەركردنی دڵتەنگی و پەستانی خوێن و ترشی گەدەو برینی گەدەش چارەسەر دەكات.