مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەیەکی کشتوکاڵی لە هەولێر دادەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دادەنێت.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ١١ی ٢٠٢٠، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوە بچێت.
پرۆژەکە پرۆژەیەکی ستراتیجییە و یەکێکە لەو خاڵانەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە وەک بەرنامەی کار، دیاری کردبوو.
ئامانج لەو پرۆەژەیە، کە بەهۆیەوە ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.