کەشناسیی ھەرێم : له‌باره‌ی باران بارین سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكاندا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاشدا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.