رۆژنامەیەكی عەرەبی: حەشدی شەعبی لە مووسڵ ماڵی هاووڵاتیان تاڵان دەكەن
خواكوڕك
دوای بەشداری كردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ, رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیو دانیشتوانی ئەم ناوچانە مەترسی خۆیان لە بەشداریكردنی حەشدی شەعبی لە كۆنتڕۆلكردنەوەی ناوچە سونیەكان نەشاردەوە, رۆژنامەیەكی عەرەبیش رایدەگەیێنێت:” حەشدی شەعبی لە مووسڵ ماڵی هاووڵاتییان تاڵان دەكەن”
ڕۆژنامەی القدس العربی لە زاری چەند شایەد حاڵێكەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەگەڵ بەرەوپێشڤەچوونی هێزەكانی عێراق لە ناوچە و گەڕەكەكانی ناوشاری مووسڵ، هێزە چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبی دەستدەگرن بەسەر ماڵ و موڵكی تایبەتی و گشتیی هاووڵاتییاندا، هەروەها بەتاڵانبردنی كەلوپەل و سامانی خەلك.
ئەو رۆژنامەیە دەشنوسێت:” ئەم بەتاڵانبردنە كارگەكانی ناوچەی پیشەسازی و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیشی گرتۆتەوه، ئەمە سەرباری شكاندنی دەرگای خانووی هاووڵاتییان لە چەندین گەڕەكی جیاوازی ناوشاری مووسڵ.