وەزارەتی شارەوانی لەبارەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبون هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پێشەکی و قیستی مانگانەی یەکەکانی نیشتەجێبون راستەوخۆ رادەستی وەبەرهێنەر نەکرێت، بەڵکو پێویستە بخرێتەسەر ئەو ژمارەی بانکییەی کە بەچاودێری حکومەت بۆ پڕۆژەکە کراوەتەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاگاداری نامەیەکی دەستەی وەبەرهێنانی بڵاوکردوەتەوە و لەبەشێکی ئاگادارینامەکەدا هاتوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە “ناکرێت هیچ بڕە پارەیەک و قیستی مانگانە لە بەرامبەر کڕینی یەکەی نیشتەجێبون لە پڕوژەکان ڕاستەوخۆ بدرێتە وەبەرهێنەر.

ئەوەش هاتووە، پێویستە پارەکە لەو ژمارە بانکیە دابنرێت کە تایبەتە بە پڕۆژەکە لە بانک کراوەتەوە و لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر دەبێت بە مەبەستی پاراستنی مافەکانتان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕ، بە پێچەوانەوە ناتوانن پارێزگاری لە مافی هاوڵاتیان بکەن.

Back to top button