بەتەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان پەكەكە رۆژانە 10 ملیۆن دۆلار زیانی بە مووچەخۆران گەیاندووە
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند پەكەكە زیانی 10 ملیۆن دۆلار زیانی بە هەرێمی كوردستان رۆژانە دەگەێنێت بە تەقاندنەوەی بوری نەوتی هەرێمی كوردستان”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان” دوای تەقاندنەوەی بۆری نەوتی كوردستان رۆژانە بەهۆی وەستانی بۆریەكە زیانێكی زۆر بەر ئابووری هەرێمی كوردستان و مووچەخۆرانی كوردستان كەوتووە”.
لەو بارەیەوە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش رایگەیاندووە” تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سنووری تورکیا، رۆژانە 10 ملیۆن دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.