پەكەكە 300 چەكداری هێناوەتە كەمپی مەخموور
پارتی كرێكاران( پەكەكە) لەچەند رۆژی رابردوو 300 چەكداری هێناوەتە ناو كەمپی مەخموور و بەهەمانگی لەگەڵ حشدی شەعبی دەستی بەجوڵە كردووە”.
لەو بارەیەوە بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە” پەكەكە هەماهەنگی لەگەڵ حشدی شەعبی كردووە و نزیكەی 300 چەكداریان هێناوەتە ناو كەمپەكە”.
کرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان” ئاشكرا كردووە كە لە ئێستادا 300 چەك بەدەستی پەكەكە هاتوونەتە ناو كەمپەكە و بازگەیان لەناو كەمپەكە داناوە رەوشێكی تەواو سەربازیان لەناو كەمپەكەدا دروست كردووە، هەروەها راشی گەیاندووە” بەشێكی زۆری خەڵكی كەمپی مەخموور لە سیاسەتەكانی پەكەكەدا رازی نین، چونكە زۆر هاوكاری كەمپەكە كراوە، منداڵەكانیان لەزانكۆ و هاوكاریەكانی هەرێمی كوردستاندا سوودمەند بوونە، هەروەها راشی گەیاندووە، رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له هاوکاریکردنیان و كشانەوە و رێکخراوه‌کان گوتیان “ئه‌مه که‌مپی سه‌ربازیه و ئێمه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌مپی سه‌ربازی ناکه‌ین”
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك پەكەكە لە ئێستادا مەشقی سەربازی بە گەنجان و خەڵكی كەمپی مەخموور دەكات، بۆ پشێوی دروست كردن خەڵكەكەش نارازین لەوەها دۆخێك بەتایبەتی خەڵكی سڤیل كە هاوسۆزن لەگەڵ هەرێمی كوردستان چونكە ئەوان دەیانەوێت لەناو ژیانێكی ئاسایی دا بژین”.
بەرپرسەكەی لقی پارتی هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات”. كە پەكەكە له ناو که‌مپەكە، دادگایان داناوه، خه‌ڵک ده‌کوژن و خه‌ڵک زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ن، هەروەها هەماهەنگی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌شێک له حه‌شدی شەعبی دروست کردووه، په‌که‌که بووەتە كەواسووری بەرله‌شکری دوژمن دژی کوردستان، به‌تایبه‌ت له مه‌خموور و شه‌نگال.